ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روویان لەهەرێم كردووە

پۆڵه‌تیك پرێس:
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژانە سێ بۆ پێنج هەزار گەشتیار روو لە شار و ناوچە گەشتیارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم به‌ پۆله‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، بەپێی زانیاریەکانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کەرتی گەشتیاری هاوشێوەی هەموو جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانی بەرکەوتووە و لە ئێستادا دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای کرانەوەی سنورەکان بەرووی گەشتیاراندا لە هەرێمی کوردستان، کەرتی گەشتیاری بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و رۆژانە سێ بۆ پێنج هەزار گەشتیار لە شارەکانی عێراقەو روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن بە پێی رەچاوکردنی رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکان.

رونیشیکردوەتەوە، گەشتیاران هەموویان دانیشتووی ناوخۆی شارەکانی عێراقن و تا ئێستا گەشتیاری بیانی نەهاتوونەتە هەرێم بە مەبەستی گەشتکرد، بڕیارە لە داهاتوودا ئاسانکاری بۆ گەشتیارانی بیانیش بکرێت و گەشتکردن بگەرێتەوە بۆ دۆخی پێش بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا