هاوپەیمانان ستایشی هەماهەنگیی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

رۆژی پێنجشەممە 27 ی ئایار جەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، سەردانی هەرێمی کوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگی هاوكاری و یارمەتیدانی پێشمەرگە و هەماهەنگیی ئەمنی لەگەڵ سوپای عێراق كرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی داعش.

‎جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوكاری و یارمەتیدانی پێشمەرگە و هەماهەنگیی ئەمنی لەگەڵ سوپای عێراق كردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی داعش.

هاوكات كاراكردنەوەی سەنتەرەكانی هەماهەنگیی ئەمنی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدراەی هەرێم بە هەنگاوێكی ئەرێنی دانرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا