سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت هۆشداری بە دایکان و باوکان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی درێژکردنەوەی ماوەکەی بۆ زیاتر لە 10 مانگ، قائیقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر 12 کارتۆن پسکیتی ماوەبەسەرچودا دەگرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە23ی ئایار، لە ڕاپۆرتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، بەهۆی بەسەرچوونی ماوەکەی لە بەرواری 19/11/2022 و درێژکردنەوەی بۆ 8/8/2023 لیژنە هابەشەکان دەستیان بەسەر 12 کارتۆن پسکیتی هاوردەکراودا گرتووە، کە بۆ خواردن شیاو نین.

ئاماژەی بەوەکرد، پسکیتەکە لەجۆری (وایفەر)ی ئێرانییە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

هاوکات، ڕێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لای خۆیەوە داوا لە دایکان و باوکان دەکات، بە وریاییەکی زیاترەوە ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانەبن کە منداڵەکانیان لە دوکانی گەڕەک و نزیک ماڵەکانی خۆیان دەیکڕن و دەیخۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا