عێراق یەکێکە لە پڕ مینترین وڵاتەکان

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پەیوەست بە مین لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، رووبەری پیسبوو بە پاشماوەی جەنگ و مین لە عێراق نزیکەی سێ ملیار مەتری چوارگۆشە دەبێت، بەوەش عێراق بووەتە یەکێک لە پیسترین ناوچەکانی جیهان لەڕووی رووبەری مینڕێژکراوەوە.

پێر لودهامەر بەڕێوەبەری باڵای بەرنامەی عێراق لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، رووبەری پیسبوو بە پاشماوەی جەنگ و مین لە عێراق دوو ملیار و ٩٨٧ ملیۆن و ٢٧٥ هەزار و ٩٠ مەتری چوارگۆشە دەگرێتەوە، کە ٢٥٧ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار و ٨٦٥ مەتری چوارگۆشە لەو ژمارەیە دەکەوێتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی روانگەی چاودێری مین، عێراق لەڕووی رووبەری مینڕێژکراو و پاشماوەی جەنگەوە یەکێکە لە پیسترین وڵاتەکانی جیهان، دەشڵێت: پارێزگای بەسڕە پیسترین پارێزگای عێراقە لەڕووی بوونی کێڵگەی مینی جەنگەکانی پێشوو بەجۆرێک ٨٨٣ ملیۆن مەتری چوارگۆشەی بەسڕە دەگرێتەوە.

لایخۆیەوە بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دەستمان بەسەر چەندین کەلوپەلی جەنگی و تەقەمەنیدا گرتووە لەنێویاندا بۆمبی چێنراو بەتایبەت لەدوای داگیرکردنی زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق.

بەهۆی جەنگە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی پێشووی بەعس و دواتریش هاتنی هێزە چەکدارەکانی داعش، عێراق بووە مەیدانی چەک و تەقەمنی و مین و وەک یەکێک لە پیسترین وڵاتانی جیهان دیاریکرا لەڕووی پیسبوون بە مین و پاشماوەی جەنگ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا