پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا، باجێکی دیکە بەناوی باجی فڕۆکەخانە بۆ هاوڵاتیان زیادکراوە.
ئەمیر مەعموری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا باجێکی دیکە بەناوی “باجی فڕۆکەخانە” بەبڕی 25 هەزار دینار زیادکراوە و ژمارەیەک پەرلەمانتاریش دەربارەی ئەوە ناڕەزاییان پێشکەشکردووە بە سەرۆکایەتی پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو باجە هەر هاوڵاتییەکی عێراقی دەگرێتەوە، کە لە فڕۆکەخانەوە گەشتی دەرەوەی وڵات بکات.
ڕوونیکردەوە، تائێستا دیارنییە لێبڕینی ئەو بڕە پارەیە لە هاوڵاتیان، لەڕێگەی رسوماتی ناوەوەی فڕۆکەخانە یان بلیتی فڕۆکەوانییەوە دەبێت.