لایەنەسیاسییەكان لەسەربودجە رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

شیعە و كورد و لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەسەر پرۆژەی بودجەی عێراق و پشكی هەرێمی كوردستان گەیشتنە رێككەوتن.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی رۆژی هەینی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەتایبەت كورد و لایەنە شیعەكان رێككەوتنێكی سەرەتایی كراوە لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان.

وتیشی:” لە ئێستا چاوەڕێی كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی لایەنە شیعەكانن دواتر رێككەوتنەكە دەكرێت بە نوسراو ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەكرێت تا دەنگی لەسەر بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر رێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان لە لیژنەی دارایی كێشەی نەبێت چاوەڕوان دەكرێت ئەمشەو پەرلەمان كۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بدات.

ماوەی چەند مانگێكە پەسەندكردنی پرۆژەی یاسای بودجە لە وادەی خۆی دواكەوتووە بەهۆی ناڕەزایەتی لایەنە سیاسییەكان و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەسەر بڕگە و ماددەكانی ناو پرۆژە یاساكە، كێشەی كورد و لایەنە عێراقییەكان بریتیە لە دیاری كردنی پشكی كورد لە ناو پرۆژە یاساكە و رادەستكردنی نەوتی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا