کورد پەیامێکی ناڕەزایەتی ئاراستەی خامنەیی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

15 ئەندامی کورد لە ئەنجومەنی شورای ئێران، پەیامی ناڕەزایەتییان بۆ عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران نارد لەبارەی ئەو سوکایەتییانەی لەڕێی تەلەفزیۆنە فەرمییەکانی ئەو وڵاتەوە بە کوردەکان دەکرێت.

لەو پەیامە نوسراوەدا هاتووە، ئێران لە چەندین نەتەوە و پێکهاتە و کولتوری جیاواز پێکهاتووە و هەریەکەیان رەسەنایەتی و تایبەتمەنی خۆیان هەیە بەنمونە جلوبەرگی کوردی هێمایە بۆ ناسنامەی دانیشتووانی ناوچە کوردییەکان.

ئەو ئەندامانە دەڵێن: بەداخەوە ئەوە چەندین جارە لەڕێی کەناڵە فەرمییەکانەوە سوکایەتی بە کورد و جلوبەرگیان دەکرێت، کۆتا جار ئەوەبوو کە لە تۆڕی دووەمی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران روویدا و بووەهۆی نیگەرانبوونی ملیۆنان دانیشتووەی ئێران و جیهان.

ماوەی چەندین ساڵە دەسەڵاتی ئێران بەشێوەیەکی توند مامەڵە لەگەڵ کوردانی رۆژهەڵات دەکات و لە زۆرێک لە مافەکانیان بێبەشیان دەکات، هەر کوردێکیش لە دەسەڵات یاخی ببێت، بە خراپترین شێوە سزای دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا