پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە شەڕەکەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان، زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بریندار کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، زیاد جەبار لەلایەن پەرلەمانتارانی پارتییەوە هێرشی کراوەتەسەر و بریندار کراوە.
کەمێک پێش ئێستا شەڕ و گرژی و ئاڵۆزی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا دروستبوو، بەهۆیەوە ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان بە دەسەڵاتی خۆی کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هێنا و دوایخست بۆ کاتێکی نادیار.