بانکی ناوەندی زیاتر لە 193 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی 193,446,283 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە24ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 193,446,283 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 151,616 ,283 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی41,830 ,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم،  نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 161 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، دواتر کەمێک دابەزی و لەئێستادا بەرامبەر 160 هەزار و 850 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا