پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئایار، بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی بەرزدەبنەوە.
سبەی سێشەممە 23ی ئایار، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەری کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات هەیە .
بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 39 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 29 پلەی سیلیزیە.