رۆژنامەنووسێكی رووسی داوایەكی سەیر لە سەرۆكی ئۆكرانیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژنامەنووسێكی بەناوبانگی ڕووسی داواكارییەكی سەیر لە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا دەكات و داوا دەكات، ڕووبەڕووی یەكترببنەوە و شەڕ بكەن.

گۆڤاری نیوزویكی ئەمریكی بڵاویكردەوە كە ڕۆژنامەنووسی ڕووسی ڤۆلۆدیمێر سۆلۆڤیۆڤ، داوای لە سەرۆكی ئۆكرانیا كردووە بۆ شەڕكردن،بۆئەم مەبەستەش پێشنیازی شێوازێكی كۆنی كردووە بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ چەندین سەدە پێش ئێستا، كە دەبێت دوو كەسەكە ڕووبەڕوو یەكتر ببینن و شەڕبكەن تا یەكێكیان سەردەكەوێت.

ڕۆژنامەنووسە ڕووسییەكە دەڵێت: ئەو داوایەی بۆیەكردووە زێلێنسكی بە بەردەوامی سەیری بەرنامەكەی دەكات و ئەو تووڕە دەبێت لەوەی كە پێشكەشی دەكات، بەجۆرێك بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە سەرۆكی ئۆكرانیا بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی ڕاسپاردووە كە بیكوژێت.

بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەم ناكۆكییە “گوماناوییە”، ڕۆژنامەنووسە ڕووسییەكە پێشنیاری كردووە كە زێلێنسكی لەگەڵیدا كۆببێتەوە و وتی: با پیاوان ببینین و ترس بە لایەكدا جێبهێڵین. تۆ چەكی خۆتت هەیە و منیش چەكی خۆمم هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا