پارێزگایەكی عێراق سنووری خۆی بەرووی هاوردەكردنی مەڕوماڵاتدا داخست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری واست بڕیاریدا سنووری ئەو پارێزگایە بەڕووی هاوردەكردن و هاتووچۆی مەڕوماڵات دابخات، ئەوەش وەك هەنگاوێك بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون.

رۆژی هەینی 19_5_2023، دیوانی پارێزگای واست لە راگەیەندراوێكدا چەند بڕیارێكی پارێزگاری شارەكەی بڵاوكردەوە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون.

بەگوێرەی بڕیارەكان، لە ئەمڕۆ هەینییەوە بردنەژوورەوەی مەڕوماڵات بۆ ناو ئەو پارێزگایە قەدەغە دەكرێت و بڕیارەكە تاوەكو كاتێكی نادیارە.

هەروەها حكومەنی خۆجێیی شارەكە بڕیاری دا هەڵمەتێك دەستپێدەكات بۆ دەستگرتن بەسەر سەربڕخانە زێدەڕۆكان و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لەدژی ئەوانەی ئەو كارە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا