لە چەند ناوچەیەکی هەرێمدا خوێندنگاکان دەکرێنەوە  

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەو شوێنانەی کە گرفتی ئینتەرنێتیان هەیە دەسەڵاتیان داوەتە بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەستبەگشت قۆناغەکانی خوێندن بکەنەوە، بەڵام بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و وتیشی: بڕیاری خوێندنی ئەلیكترۆنیمان داوە نەک ئۆنڵاین.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارەی لە ئەنجومەنی وەزارەت دراوە رۆژی ١٠ی مانگی داهاتوو پرۆسەی خوێندن بۆ پۆلەكانی یەک و دووی بنەڕەتی لە خوێندنگەکان دەستپێدەكاتەوە، ئێستا خوێندنی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستپێكردووە و ئێمە لە قۆناغی چاودێریكردنی پرۆسەكەداین، بۆ ئەوەی بزانین كۆرۆنا تاچەند كاریگەری لەسەر مامۆستا و خوێندكاران دەبێت.

ئالان حەمە سەعید وتیشی: بڕیاری خوێندنی ئەلیكترۆنیمان داوە نەک ئۆنڵاین، چونكە دووشتی جیاوازن و دەسەڵاتمان داوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەكان لە ھەر شوێنێک بەتایبەتی لە گوندەكان ئەگەر ژمارەی قوتابیان كەم بێت و ھێڵی ئینتەرنێت خراپ بێت، دەتوانن بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی لە تەواوی قۆناغەكان خوێندن دەستپێبكەنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا