دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ بۆ جارێكی دیكە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی لە شاری هەولێر كۆدەبنەوە و پرسی هەڵبژاردن تاوتوێ دەكەن.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆكانی یەكێتی و پارتی سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن، سبەینێ لە هەولێر دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی كۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتی ئومێدی وایە كۆبوونەوەكان بە دەرئەنجامی ئەرێنی كۆتاییان پێبێت و هەرێمی كوردستان بەرەو هەڵبژاردنێكی تازە هەنگاو بنێت.

هاوكات، لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كۆبوونەوەكە لە پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و هەریەك لە رێواز فایەق و زیاد جەبار و رزگار حاجی حەمە لە یەكێتی و هەریەك لە هێمن هەورامی و زانا مەلا خالید و رێبوار یەڵدا لە پارتی بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا