پۆڵەتیک پرێس
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا وتی، “شه‌سته‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان، به گه‌رمى له ته‌واوى مامۆستايانى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. به‌وپه‌ڕى ڕێز و پێزانينه‌وه ڕۆڵى گرنگ و پيرۆزى مامۆستايان و هه‌وڵ و كۆششيان بۆ فێركردن، په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان، به‌رز ده‌نرخێنين”.
وتیشی به‌رپرسياريه‌تى، ئاماده‌يى و ڕۆڵى پێشه‌نگانه‌ى مامۆستايان بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى تاك، له ڕۆژانى سه‌ختى شۆڕش و له ئێستاى ئازاديشدا، مايه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانينه. له ڕۆژگاره هه‌ره سه‌خته‌كانيشدا، مامۆستايانى دڵسۆزى كوردستان به‌رگه‌ى هه‌موو ته‌حه‌دييه‌كانيان گرتووه و له ئه‌ركى پيرۆزى په‌روه‌رده‌كارى و فێركردن به‌رده‌وام بوون و كۆڵيان نه‌داوه.
ئاماژەی بەوەشدا، “نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتوو ئه‌مانه‌تى مامۆستايانن، بۆيه مامۆستايان كليل و بناغه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پێشكه‌وتوون و ڕۆڵيان له بره‌ودان به كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان هه‌يه. مامۆستايانى كوردستان شايسته‌ى گوزران و ژيانێكى باشترن، هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ ماف و داواكارى و شايسته‌كانيان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه و به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵ و خزمه‌تى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان ده‌ڕوانين”.