تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی كەسیی لە كچێك كردبوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەسەر سكاڵای باوكی كچێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسیی لە كچێك كردبوو و لە ژێر هەڕەشە پارەی لێوەرگرتبوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی باوكی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ لە كچەكەی دەكرێت و چەند جارێكیش دەستدرێژی كردۆتە سەری ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.

ئەوەشهاتووە دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕی دوو دەفتەرو 11 وەرەقەو بڕێك دیناری عیراقیدا كە تۆمەتبار لەژێر هەڕەشەدا لە كچەكەی وەرگرتبوو .

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار (م،ج،ح لەدایكبووی 2003) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا