ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ چوار هێندە زیادیکردووە.

لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوانی سیاسی ئێران ئیبراهیم رەئیسی باسی لەوەکرد، “قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەوکاتەی دەست بەکاربووە چوار هێندەی جاران زیادی کردووە.

وتیشی، “پێویستە هەوڵبدرێت بۆ زیاتر فرۆشتنی نەوت و پەرەدان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێ”.

ئێران دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا، یەکێتی سۆڤیەتی جاران و دەریای قەزوین لە باشوورەوە هاوسنوورین، لە ڕۆژهەڵاتیشەوە ئەفغانستان و پاکستان و لە باشووریشەوە کەنداوی عومان و کەنداوی عەرەبی، لە ڕۆژئاواشەوە هەریەکە لە تورکیا و عێراق سنووریان داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا