عێراق: بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە 10 کەس گیانیانلەدەستداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق، دەربارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، لەمساڵدا لە سەرتاسەری عێراق 67 کەس تووشبوون، کە 10 کەسیان گیانیانلەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە سەرتاسەری عێراق لەمساڵدا 67 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون و بەوهۆیەوە 10 کەس گیانیانلەدەستدا.

ڕوونیکردەوە، ڕێژەی توشبووان و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی عێراق، زیقار لە پلەی یەکەمدایە و بەسرە، موسەننا و نەجەفیش لە پلەی دووەم، سێیەم و چوارەمدان.

تای خوێنبەربوون بە پەتای(کۆنگۆ)ش ناسراوە، لەڕێگەی زیندەوەرێکی بچووک بەناوی گەنە لە ئاژەڵەوە هەڵیدەگرێت و بۆ مرۆڤ دەیگوازێتەوە، لە بەشێکی زۆر لە حاڵەتەکاندا نیشانەکانی لەسەر ئاژەڵ دەرناکەوێت، بەڵام کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا