پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کوپەیەکی قەبارە گەورە لە ناوچەی شارباژێڕ دۆزرایەوە و لەلایەن تیمێکی شوێنەواری سلێمانییەوە بەسەلامەتی دەرهێنرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، مێژووی کوپەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و لەلایەن تیمێکی شارەزاوە گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی.
لایخۆیەوە شوێنەواری سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە لەماوەی چەند رۆژی داھاتوودا لەلایەن تیمێکی شوێنەواری سلێمانییەوە کنە و پشکنین بۆ ئەو ناوچەیە بکرێتەوە کە کوپەکەی تێدا دۆزراوەتەوە بۆئەوەی بزاندرێت ھیچ پارچە ئاسەوارێکی تری تێدایە یاخود نا.