یەکێتی لە دادگای فیدراڵی سێ سکاڵای تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتی لە دادگای فیدراڵی سێ سکاڵای تۆمارکرد لەسەر پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکەکەی.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سێ سکاڵاکە تایبەتن بە یەک بازنەیی هەڵبژاردن لەناو یاسای هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا، سیستمی تۆماری پەڕاوی و جیاوازی ئاماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان لە تۆمارەکانی عێراق و هەرێمدا.

ئەوەش هاتووە، ئەوانەی بەناوی یەكێتییەوە سكاڵاكانیان لە دادگای فیدراڵی تۆماركردووە، یەكێكیان (زیاد جەبار) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتییە لە پەرلەمانی كوردستان‌ و ئەوانی تر نوێنەرانی یاسایی یەكێتین.

تۆماركردنی ئەم سكاڵایانە لەلایەن یەكێتییەوە لەكاتێكدایە بڕیارە سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی ئەو سكاڵایانە رابگەیەنێت كە لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان تۆماركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا