پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەناحیەی قادرکەرەم لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆوە پۆچەڵکرایەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن فەوجی چواری فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەنزیک زەمبور دەست بەسەر سێ سەکۆی کاتیۆشادا گیرا کە ئامادەکرابوون بۆ بۆردوومانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەسنوری ناحیەی قادر کەرەم.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێک لەڕێی مووشەکەوە هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.