چارەنووسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەهرۆ رەواندزی، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، نیوەی یەکەمی ئەم مانگە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە نەهرۆ رەواندزی ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان، هیچ زیانێک بە هەرێم ناگات و عێراقیش زیان ناکات.

وتیشی، حکومەتی هەرێم داوای لە حکومەتی عێراق کردووە ئەو زیانانەی بۆ قەرەبووبژاتەوە کە بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەوە لێیکەوتووە، بەتایبەت مووچەی مووچەخۆران.

باسی لەوەش کرد، “نیوەی یەکەمی ئەم مانگە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، چونکە هیچ رێوشوێن و رێگرییەکی گەورە لەبەردەم هەناردەکردنەوە نەماوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتووش لەگەڵ وەزیری نەوت کۆدەبینەوە و وردەکاریی زیاتری لێ دەپرسین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا