شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: کەمترین ماف و بژێوی بۆ ژیانی کرێکاران دابینکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕایگەیاند، بەبۆنەی یەکی ئایار رۆژی جیھانی کرێکارانەوە پیرۆزبایی لەھەموو کرێکارانی جیھان و عێراق و کوردستان، لە براو خوشکە ماندوونەناسە دڵسۆزەکانمان ئەکەم.

وتیشی، لەم ساڵرۆژەدا پەرۆشیی دووپات دەکەینەوە بۆ فەراھەمکردنی ھەلی کاری گونجاو لەپێناو زامنکردنی ژیانێکی ئاسودە و سەقامگیر بۆ کرێکارانی نیشتمانەکەمان، راشیدەگەیەنین پێویستە دەستەبەری ماف و گوزەران و ژیانی کرێکاران بکرێت و دەرفەتی کاری زیاتر بۆ کرێکارانی ناوخۆ بڕەخسێنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، خۆشحاڵیمان لەم رۆژەدا، ھەڵسەنگاندنی پڕبایەخمانە بۆ ھەوڵی ڕۆڵەکانمان و ئەو کەسانەی بزوێنەری ڕەوڕەوەی بنیاتنان و خۆشگوزەرانی و بەرەوپێشبردنی وڵاتیان لەئەستۆگرتووە، بەجۆرێک کە جوانی بینا و شار لەسەر دەستی کرێکاران ھاتۆتەکایەوە ھەرچەند لەبەرامبەردا کەمترین ماف و بژێوی ژیانیان بۆ دابین کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا