پەیامێك لە موقتەدا سەدرەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمشەو موقتەدا سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، نامەوێت بچمە ریزی كۆبوونەوە گوماناوییەكان، كە دەیانەوێت زیان بە عێراق و رەوتی سەدر بگەیەنن.

لە رێگەی هەژماری ساڵح محەمەد ئەلعراقی، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، پەیامێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، پێویستە لەبەرامبەر هەموو پیلانگێڕییەك كە دەبێتە هۆی پەرتەوازەیی، بوەستمەوە و پارێزگاری لە خوێنی عێراقییەكان بكەم و دوور بكەومەوە لە دووبەرەكی.

پێشتریش لە راگەیاندراوێكدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندبوو، وای بەباش دەزانێت چالاكییەكانی رەوتەكەی جگە لە نوێژی هەینی و دەستەی كولتووری، بۆ ماوەیەك هەڵپەسێرێت كە كەمتر نەبێت لەساڵێك، بۆ دەرخستنی بێتاوانی خۆی لەبەردەم خودا و دووەمیش لەبەردەم باوكیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا