وەزارەتی ئەوقاف: بەتوندی ئیدانەی بێڕێزی و هێرشکردنەسەر مزگەوتەکەی شەنگال دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاند، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی بێڕێزی و  دەستدرێژی کردنەسەر مزگەوت و ھەرناوەندێکی تری ئایینی دەکەین.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوێنێ پێنجشەممە 27ی نیسان، لەئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شەنگال، دژی گەڕانەوەی ژماریەک خێزانی عەرەب بۆ دەڤەرەکە، ئاڵۆزی کەوتۆتەوە بەھۆیەوە ژمارەیەک کەس ھێرشیان کردۆتە سەرحەرەمی مزگەوتی شارەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی بێڕێزی و  دەستدرێژی کردنەوە سەرمزگەوت و ھەرناوەندێکی تری ئایینی دەکەین، پێشمان وایە ئەم کارە ناڕەوایە دوورە لەئاداب و نەریت و خوڕەوشتی  ڕەسەنی ئایینی و کوردەواری و ھەوڵێکی پلان دارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایینی لەناوچەکەدا، بۆیە ھەموو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوەو بەرپرسی یەکەمی ڕووداوەکەن، کە بەردەوام ڕۆڵیان لە ئاژەوەگێڕی دەڤەرەکەدا ھەیە.

باسی لەوەش کرد، ئەم جۆرە کردەوانە پلانی کەسین، پەیوەندی بەھیچ ئایینێکەوە نییە، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بکەن و بکەرانی ڕووداوەکە دەستنیشان بکەن و  ڕووبەڕووی سزای یاسایی خۆیان بکەنەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا