پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە لە زوورگەزراو لە نزیک قوشتەپە درۆنێک کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی بەدوای خۆیدا نەهێنا.
لەوبارەیەوە عەقید حەسەن محەمەد سوور، فەرماندەی فەوجی سێ لە لیوای دووی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو درۆنێک دەسووڕایەوە و سەروو خۆمان ئاگادارکردەوە لێی، دواتر کەوتە خوارەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تا بەرەبەیان لەپێناو پاراستنی گیانی پێشمەرگەکان نەچوونەتە لای درۆنەکە.
باسی لەوەش کرد، ڕوون نییە درۆنەکە هی چ وڵاتێکە و هیچ هێمایەکی لەسەر نییە بۆ ناسینەوە.