عێراق دیالۆگی نێوان ئێران و نەتەوە یەکگرتووەکان لە خۆ دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتان، بۆ تەواوکردنی کۆبوونەوەکانی پێشووی بەغدا بووە.

سەرچاوەیەکی سیاسی لە عێراق جەختی لەوە کردەوە، گرتنە بەری ڕێگای دیالۆگ، لە نێوان ئێران و وڵاتە جیاوازەکان و کۆبوونەوە دوو قۆڵیەکان لە عێراق، بەمەبەستی وەرگرتنی ئێرانە لە بارەگای گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لە ڕێگەی نوێنەری عێراقەوە.

سەرچاوەکە وتیشی، ئەو کۆبوونەوانەی لە نێوان ئێران و سعودیەو، ئێران و وڵاتە عەرەبیەکانیتری ڕۆژئاواو هەرێمەکانیتر ئەنجامدراون، بۆ تەواوکردنی ئەو کۆبوونەوانە بووە کە پێشتر لە بەغدا ئەنجام دراوە، ئاماژەی بەوەشدا ئامانجی سەرەکی ئەو کۆبوونەوانەش لە عێڕاق،  گەڕانەوەی ئێرانە بۆ ئەنجامدانی ڕێکەوتنی ناوکی و ئارامکردنەوەی بارگرژیە هەرێمیەکان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا