یه‌كێك له‌و كاره چه‌وتانه‌ی ناو به‌ناو له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌كرێت، وه‌رگرتنی وته‌ی تۆمه‌تباران و تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌تی له شاشه دڵخواز و په‌یجه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌م مۆدیلی بڵاوكردنه‌وه‌ی “دانپێدانان” مۆدیلێكی چه‌وت و ره‌فتارێكی نادادپه‌روه‌رانه و نایاساییانه‌یه، كه له هه‌ندێك وڵاتی ده‌وروبه‌ره‌وه هێشتا له ره‌واج نه‌كه‌وتووه و ئاماژه‌یه‌كی روونی شكاندن و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا و مافی مرۆڤه.
“تۆمه‌تبار بێ تاوانه تا ئه‌و كاته‌ی به ده‌قێكی یاسایی، – له دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌دا – تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغ ده‌كرێته‌وه”. ئه‌مه ده‌قێكی روونی بنه‌مای دادگاییكردنه، بڵاوكردنه‌وه‌ی دانپێدانانی سه‌رپێی تۆمه‌تباران، شكاندنی ئه‌و بنه‌ما یاساییانه‌یه، چونكه هێشتا خودی ئه‌و دانپێدانانه و په‌ڕاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ر، نه‌گه‌یشتوونه‌ته به‌رده‌ست دادگا و له به‌رده‌م دادوه‌ردا ئه‌و دانپێدانانانه په‌سند نه‌كراون، بڵاوكردنه‌وه‌یان جگه له شكاندنی كه‌سایه‌تی و تیرۆری مه‌عنه‌وی ده‌ستگیركراوان، هه‌وڵدانێكی روونه بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی بڕیاری دادگا.
هەروەها بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و “دانپێدانانانه” له میدیادا، وەک ئەوەی دەزگای ئەمنی ناردوویەتی، پێشێلكارییه‌كی زه‌قی بنه‌ما ئیتیكی و یاساییه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانییه.
ئه‌وه‌ی سه‌یری وته‌ی تۆمه‌تباری دۆسیەی “کاوە بازیانی” كردبێت، به روونی هه‌ستی كردووه، كه ئه‌و تۆمه‌تباره پاساو بۆ كاره‌كه‌ی ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: “ده‌مه‌قڕه‌ی بووه له‌گه‌ڵ تاوانلێكراودا و ویستوویه‌تی بیكوژێت و ئه‌م به سزای گه‌یاندووه، ئه‌مه بۆ خۆی كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر رایگشتی و گۆڕینی رێڕه‌وی دادوه‌ری درووست ده‌كات”.
هه‌روه‌ها نمایشكردنی بكوژ وه‌ك تۆڵه‌ستێن، له فه‌زایه‌كدا، كه یاسا وه‌ك پێویست رۆڵی نییه، رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ په‌ره‌سه‌ندن و به دیارده‌بوونی ئه‌و حاڵه‌تانه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌و ده‌زگا ئه‌منیانه‌یه، كه بێ وردبوونه‌وه له كاریگه‌ری په‌یامه‌كان، بابه‌تی میدیایی بڵاوده‌كه‌نه‌وه”.
ئەرسەلان رەحمان