سوید ژمارەیەك دیپلۆماتكاری رووسیا دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی سوید، رایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە پێنج دیپلۆماتكاری باڵیۆزخانەی رووسیا لە ستۆكهۆڵم دەربكەن.

تۆمبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەڤزیۆنی SVT سویدی باس لەوە دەكات، ڤیكتۆر تاتارینتسێڤ باڵیۆزی رووسیا لە ستۆكهۆڵم، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە كراوە و پێی راگەیەندراوە لەبەرئەوەی ئەو پێنج دیپلۆماتكارە رووسیاییە بەڵێننامەی ڤیەننایان لەبارەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان پێشێلكردووە، وڵاتەكە جێبهێڵن.

لە 19ی نیساندا، تەلەڤزیۆنەكانی دانمارك، نەروێژ، سوید و فینلاند بانگەشەی ئەوەیان كردبوو كە رووسیا ئامادەكاری بۆ تێكدانی تۆرباینەكانی با، بۆری غاز و كێبڵی كارەبا و ئینتەرنێت لە دەریای باكوور، دەكات.

لە ئەنجامی بەدواداچوونە هاوبەشەكانی كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكانی دەوڵەت، دەركەوتووە رووسیا لە دەریای باكوور خاوەن كەشتیگەلێكە كە لەژێر ناوی بەلەمی ماسیگری و كەشتی لێكۆڵینەوە شاردوویەتییەوە.

وەزیری دەرەوەی دانمارك، ئەنیكن هویتفێڵدت لە 14ی نیسان رایگەیاند، 15 دیپلۆماتكاری رووسیایی لە باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئۆسلۆ دیپۆرت دەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا