ساڵی رابردوو عێراق 600 هەزار تۆن خورمای هەناردە كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرایكرد، ساڵی رابردوو وڵاتەكەی 600 هەزار تۆن خورمای هەناردەی بازاڕەكانی ئاسیا كردوە، تەئكیدیش دەكاتەوە، كە بەرهەمی تەماتەو عەلەفیش زیاد لە پێداویستی ناوخۆیە.

محەمەد خوزاعی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، ئەستەمە بە درێژایی ساڵ بگەینە ئاستی خۆژێنی، تەنانەت بۆ وڵاتانی دیكەش ئەستەمە، بۆیە بازاڕەكان لەبەردەم هەناردە و هاوردە كراوە دەبێت و بابەتەكەش پەیوەستە بە پێویستی بازاڕەوەو بە جێگیری نامێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك وەرز یان چەند مانگێك لە ساڵدا هەن كە تێیاندا خواست بۆ كاڵایەكی دریاریكراو زیاد دەبێت، بۆیە رۆژانە لە بازاڕدا چاودێری نرخی بەرهەمەكان دەكەین.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، كە بە گوێرەی رۆژنامەی كشوكاڵی، لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 600 هەزار تۆن خورما هەناردەی بازاڕەكانی ئاسیا كراوەو بەرهەمهێنانی تەماتە و عەلەفیش زیاد لە پێداویستی ناوخۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا