پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
چەکدارانی داعش سێ هاوڵاتی عەرەبیان لە کەرکوک دەستگیرکرد کە خەریکی ڕاوەماسی بوون و دوای چەند کاتژمێرێک دووانیانی ئازادکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو سێ هاوڵاتییە عەرەب بوون و لەنزیک ڕووباری رۆخانە بوون، دووانیان خەڵکی گوندی کوبەن لە سنووری ناحیەی رەشاد، سێیەمیشیان خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24ی نیسان دووان لە ڕفێنراوەکان دۆزراونەتەوە و چارەنووسی سێیەمیان دیار نییە.