ئەو ژنەی لەلایەن خەسوویەوە سوتێنرا لە رێگای پۆڵەتیك پرێسەوە داوایەك لە قوباد تاڵەبانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش ئەوەی ژنێك 16 رۆژ لەمەوبەر لەشاری كەركوك سوتێندرا، لە ئێستادا بە مەبەستی چارەسەركردن هێنراوەتە نەخۆشخانەی ئیمیرجنسی شاری سلێمانی و ژنەكە لە رێگای پۆڵەتیك پرێسەوە داوا لە قوباد تاڵەبانی جێ”ری سەرۆكوەزیرانی هەرێم دەكات بەهانایەوە بچێت و نەهێڵێت دۆسیەكەی بەلارێدا ببرێت، دەشڵێت “خەسووم منی سوتاندووە و لێی خۆش نابم”.

بەناز فاروق نامیق، ئەو ژنەی 16 رۆژ بەرلەئێستا لە شاری كەركوك سوتاوە و وەك خۆی دەڵێت ” خەسووم منی سووتاندووە” لە رێگای پۆڵەتیك پرێسەوە داوا لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم دەكات بە هانایەوە بچێت و نەهێڵێت دۆسیەكەی بەلاڕێدا ببرێت.

بەناز وتی: من خۆم خۆمم نەسوتاندووە، خەسووم لە پشتەوە بەنزینی بەمندا كردوو سوتاندمی، بۆیە داوا لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەكەم بێنە سەرخەت، بۆئەوەی دۆسیەكەم بەلاڕێدا نەبرێت.

باوك و براكانی بەناز داوا دەكەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران ئەم دۆسیەیە لە شاری كەركوك بگوازنەوە بۆ شاری سلێمانی، چونكە ئەوان لە كەركوك خەڵكی دەستڕۆشتوویان لەپشتەو ناتوانن مافی خۆیان وەربگرنەوە.

بەناز فاروق نامیق لەدایكبووی ساڵی 2001 و ماوەی نۆمانگە هاوسەرگیری كردووە و لە ئێستادا دوو گیانە.

باوكی بەناز بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پزیشكەكان پێیان راگەیاندین بەناز لە 80% ی جەستەی سوتاوە و لەوانەیە لە ژیاندا نەمێنێت، ئەگەر بەناز لە ژیانیشدا بمێنێت مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەكەی هەیە و رەنگە نەمێنێت .

وتیشی، سەرەتای روداوەكە وتەی كچەكەم وەرگیراوە، وتەكانی تەواو نین چونكە ئاگای لەخۆی نەبوە و سوتاندویانە، تا سێ كاتژمێر نەیانهێناوە بۆ نەخۆشخانە و قژیان راكێشاوە و ئازاریانداوە بۆئەوەی بڵێ خۆم خۆم سوتاندوە، پاشان لەنەخۆشخانە فڕێیانداوە، ئەو ئافرەتەش كە خەسویەتی سوتاندویەتی، لەنەخۆشخانە بوە لەگەڵ كوڕەكەی كە هاوسەری كچەكەمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا