پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دانیشتنی خولی پاییزەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردەوە و لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، ئەرکی حکومەتە دوای هەشت ساڵ پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق رایگەیاند، “دەبێت حکومەت پڕۆژەیاساکانی نێو کارنامەکە و پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ پەرلەمان بنێرێت وچیتر لەژێر هیچ پاساوێکدا هیچ داهات کۆکردنەوە و خەرجیەک لە دەرەوەی یاسای بودجە ئەنجام نەدات”.
جەختی لەوەش کردەوە، “ئەرکی حکومەتە دوای هەشت ساڵ پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان”.
سەرۆکی پەرلەمان وتیشی: ئەرکی پەرلەمانتاران و لیژنەکانیشە بەدواداچوون و هاوئاهەنگی بۆ ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بکەن.