پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 86 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 86 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 82 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەبارەی کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت بەڕێژەی 1.16 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.