دوو ڕاوچی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسنوری ئاغجەلەر دوو ڕاوچییان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر لەدوو چالاکی جیاوازدا دەرچوون بۆ سەر زێی بچووک لەسنوری بنکەکەیان، دوای گەڕان و پشکنینی سنورەکە دوو هاوڵاتیان دەستگیرکرد، کە سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون.

ئاماژەی بەوەکرد، نۆ تۆڕیان لە ڕووبارەکە دەرهێنایەوە، کە ژمارەیەک ماسی زیندوویان پێوەبوو دواتر خرانەوە ناو ئاوەکە، هەروەها دەستگیرا بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا.

ڕوونیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا