بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا.

ئەم سەردانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەکاتێکدایە لە ئێستادا لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی چاوەڕێن یەکێتی و پارتی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکبکەون.

پێشتریش ڕۆژی سێشەممە ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “پارتی دیموکراتی کوردستان پێشنیازێکی بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە و داوای کردووە لە پەرلەمانی کوردستان کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکرێتەوە”.

ڕۆژی دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی بەکۆی دەنگ بڕیاری دا محەمەد شیاع سودانی پەرلەمانتاری عێراق وەک کاندیدی کۆتایی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریبکات، لە ئێستاشدا ماوەتەوە پارتی و یەکێتی بڕیاری کۆتایی بدەن لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار.

لایخۆشیەوە قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، “ئێمە قەرزاری یەکێتین، ئەوان لە یەکەم چرکەساتەوە لەگەڵماندا بوون، بۆیە پابەندبوونێکی ئەخلاقی و وەفادارییە کە دەنگ بە کاندیدی ئەوان بدەین ئیتر هەر کەسێک بێت”.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا