پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەنگی تەقینەوەی گەورە خەرتوومی پایتەختی سودان و چەند شارێکی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە و پێکدادانی چەکداری قورس لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕوویدا.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە چەکی قورس و سوک لەلایەن سوپای سودانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
ئاژانسەکانی هەواڵ ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو پێکدادانانە لەنزیک بنکەیەکی سەربازی لەباشوری خەرتووم و لەنزیک فڕۆکەخانە و باکوری شارەکە ڕوویانداوە و سەرجەم پردەکانی خەرتوم بەهۆی بەردەوامی شەڕەوە داخراون.
هاوکات، تانک و زرێپۆش بەرەو ناوچەی پێکدانانەکان جوڵێنراون و هێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوەیپێکراوە و لەلایەن سوپاوە ڕێگاکانی بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی لە ناوەڕستی خەرتووم داخراون.