ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی شاری سلێمانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی نیسان، شاندێکی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی شاری سلێمانی بکەن.

ئەمڕۆ، دووشەممە، شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕووداوەکەی ڕۆژی هەینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی شاری سلێمانی دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی عێراق بە سەرۆکایەتی عەباس زاملی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و سەرۆکی فراکسیۆنی فەتح دەبێت.

لەکاتێکدا، ڕۆژی هەینی لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەیەک ڕوویدا و ڕۆژی شەممە 8ی نیسان، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا