پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بڕیاریدا سالار ڕەفیق حەسەن، جێگری مەڵبەند بۆماوەی شەش مانگ لە پۆستەکەی هەڵپەسێردرێت.
ئەمڕۆ هەینی بە نوسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی مەکتەبی ڕێکخستن کراوە و واژۆی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی لەسەرە بڕیاردرا بە هەڵپەساردنی سالار ڕەفیق حەسەن، کە پلەی جێگری مەڵبەندی هەیە بەپێی ماددەی 12 بڕگەی دووەم خاڵی/ج لە پەیڕەوی ناوخۆ بۆماوەی شەش مانگ.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ گوفتار و کردارەکانی ئەو بەرپرسە کە دژی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.