شارەوانی سلێمانی شەقامێكی سەرەكی قیرتاوكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پرۆژەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی شەقامێكی سەرەكیان لە گەڕەكی قولەرەیسی قیرتاوكرد كەچەند گەڕەكێك بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: بەسەرپەرشتی بەشی پرۆژەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی شەقامی سەرەكی قولەرەیسییان بەپێوانەی یەك كم قیرتاوكرد كەدەكەوێتە ناو كۆمەڵگە نیشتەجێیەكانی ئەوناوچەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، شەقامەكە گەڕەكی قولەرەیسی و گەڕەكی راپەڕین بەیەكەوە دەبەستێتەوە و دەبێتە هۆی ئاسانكاری هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان و دانیشتوانی هەردوو گەڕەكەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا