سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: پێویستە تورکیا بەرامبەر بەو پێشێلکارییانەی داوای لێبوردن بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە 8ی نیسان، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی تورکیا بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکات و دەڵێت هیچ بیانویەک نییە ڕێگە بە تورکیا بدات لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقدا جموجۆڵ بکات.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، دووبارەبوونەوەی جموجۆڵە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و دواینیان بۆسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، ئێمە ئەم هێرشە ئاشکرایانە بۆ سەر عێراق و سەروەرییەکی شەرمەزار دەکەین.

ئاماژەی بەوەکرد، هیچ پاساوێکی یاسایی نییە ڕێگەبدات هێزەکانی تورکیا بەبیانوی بوونی هێزی دژبەر لەخاکی عێراق درێژە بە ڕێبازەکەیان لە تیرۆرکردنی خەڵکی سڤیل بدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، “لەمبارەیەوە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و داوای لێبوردنێکی فەرمی بەرامبەر ئەو کارانە پێشکەش بکات، ئەم هێرشانە ڕابگرێت و کێشە ناوخۆییەکانی بە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەر بکات”.

جەختیشی کردەوە، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە هەڵوێستی توندیان دەبێت بۆ ڕێگریکردن لێیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا