جێگری سەرۆکی پەرلەمان: قۆناغی دوای هەڵبژاردن مەترسیدارە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، قۆناغی دوای هەڵبژاردنی پێشوەختە مەترسیدارترین قۆناغە بۆ عێراق.

حەسەن کەریم کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا رایگەیاند، قۆناغی داهاتوو بە یەکێک لە مەترسیدارترین قۆناغەکان دادەنرێت کە عێراق پیایدا تێپەڕ دەبێت و پێویستە ئەم ئەزموونە دیموکراسییە بکەینە ئەزموونی سەرکەوتن لە تەواوی ناوچەکە.

وتیشی: ئەو  گۆڕانکاریەی لە داهاتوودا روودەدات پەیوەستە بە قەبارەی هۆشیاری تاک و پارت و سیستمە سیاسییەکان و تەنانەت کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش.

هاوکات، کەعبی داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد پشکی هەبێت لە پتەوکردن و بڵاوکردنەوەی لێکتێگەیشتنە دیموکراسییەکان لە سەرانسەری وڵاتانی جیهان، چونکە ئەمە تاکە رێگایە بۆ کۆتاییهێنان بە دیکتاتۆرییەت و توندوتیژی و توندڕەوی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا