عێراق داوا لە تورکیا دەکات هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی داوای لە تورکیا کردووە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

ئەم داوایەی عێراق لەکاتێکدایە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و شاندی یاوەری سەردانی بەغدایان کرد و لەبارەی ڕێککەوتنی نەوت لەگەڵ لایەنی عێراقی کۆبوونەوە.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە واژۆکرا کە تێیدا هاتووە لەمەودوا نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی بەندەری جەیهان دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا