ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سعودیە زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

دەستەی ئاماری سعودیە بڵاویکردەوە، لەساڵی 2020 قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سعودیە بەڕێژەی %15 بەرزبووەتەوە.

لەبڵاوکراوەیەکدا دەستەی ئاماری سعودیە ڕایگەیاند، بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە 3.41 ملیار ڕیاڵی سعودی کە یەکسانە بە نزیکەی 909 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانیەکە بەجۆرێکە بڕی 3.37 ملیار ڕیاڵ هەناردەی سعودیە بووە کە دەکاتە 898 ملیۆن و 293 هەزار دۆلار و بڕی 41.6 ملیۆن ڕیاڵیش کە دەکاتە 11 ملیۆن و 88 هەزار دۆلار هەناردەی عێراق بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە سەرەتای مانگی نیسان ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، لەسەر دامەزراندنی سندوقێکی هاوبەش بە سەرمایەی سێ ملیار دۆلار عێراق و سعودیە ڕێککەوتوون بەمەبەستی بەهێزکردنی کەرتی وەبەرهێنان و پلانی گەشەپێدانی ئابوری و کەرتی تایبەت و چەند بوارێکی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا