پارێزگاری دهۆک: پەکەکە لە کوردستان درێژە بە سیاسەتی سەدام حسێن دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، “پەکەکە وا دەکات سیاسەتی سەدام حسێن لە کوردستان سەربگرێت و کوردستان ئاوەدان نەبێتەوە”، وتیشی: “دووپاتی دەکەینەوە هەرێمی کوردستان جێبهێڵن و بچنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، “بەداخەوە رۆڵەکانی پێشمەرگە لەسەر دەستی کەسانێک شەهید دەکرێن، کە لە دایک و باوکێکی کورد لەدایک بوون”.

وتیشی: “ئێمە نازانین ئامانجی ئەم گروپە چییە، چالاکییەکانیان لە خزمەتی گەلی کورددایە یاخود دوژمن!”، باسی لەوەشکرد، “ناکرێت تۆ گۆڕەپان و واقعی خۆت جێبهێڵیت و لە شوێنی خۆتەوە نەتوانی بەرگری بکەیت و بێیت لێرە بە شەهیدکردنی پێشمەرگە خۆت بەناوبانگ بکەیت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پەکەکە تەنیا پاشگری کوردستانیان بۆ خۆیان داناوە، ئەگینا تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی وامان لێیان نەبینیوە کە سودی بە کوردستان و گەلی کورد گەیاندبێت، ئامانجی ئەوان ئامانجێکە لە دەرەوەی داخوازی گەلی کوردستانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا