پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای کەلار-دەربەندیخان کەسێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای کەلار-دەربەندیخان نزیک گوندی بەرلووت، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسێک برینداربوو.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕووداوەکە بەهۆی لەکۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مسبۆشی لانسەرەوە بووە، کە بە ئاڕاستەی کەلار ڕۆشتووە.
ڕوونیکردەوە، جگە لەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربووە زیانێکی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.