پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە تیروپشكی حاجیان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سكاڵا لەسەر ئەو كەسانە تۆمار دەكەن كە ناوی بەرێوەبەرایەتیەكەیان بزڕێنێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، لە یەكێك لە دەزگاكانی راگەیاندن دیمانە لەگەڵ خاوەن كۆمپانیایەك كراوە گوایە گەندەڵی لە تیروپشكی حاجیاندا كراوە، بۆ هەموو لایەك روون دەكەنەوە ئەمساڵ بە هیچ شێوەیەك تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئەنجام نەدراوە ئەو تیروپشكەی كراوە بۆ هەڵبژاردنی كۆمپانیاكانی حەج و عومرە بووە.
راشیگەیاند، لیژنەیەك بە ئەندامیەتی بەرپرسی نووسینگەكانی حەج و عومرەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆیەكان پێكهێنراوە و چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كۆمپانیاكان كردووە، ئەوانەی شیاو بوون و مەرجەكانیان تێدا فەراهەم بووە لە تیروپشك بەشدارییان پێكراوە، بەڵام ئەوانەی مەرجەكانیان تێدا نەبووە یاخود كەم و كوڕییان هەبووە نەخراونەتە نێو پێشبڕكێی تیروپشكەوە و ئەوانەی ناڕازین ئەوانەن دەرنەچوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بە مافی خۆیانی دەزانن لەبەرامبەر ناوزڕاندی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە سكاڵای یاسایی لەسەر هەریەك لەو كەسە و دەزگا راگەیاندنەش تۆمار بكەن.