پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی زریان و گێژەڵوکە بەهێزەکانی ئەمریکاوە، لانیکەم 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بریندارن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”، حاڵەتەکانی مردن لە ویلایەتەکانی ئالاباما، ئارکانساس، دیلاوێر، ئێلنوی، ئیندیانا و مێسسپی تۆمارکراون.
هاوکات، تەنها لە ویلایەتی تێنیسی 15 کەس بەهۆی ئەم زریانانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی زریان و گێژەڵوکە ویلایەتە جیاجیاکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە چەندین بینا و باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە.