پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری دەستەی شاهانەی شاری مەککە و شوێنە پیرۆزەکانی سعودیە، ژمارەی عومرەکارانی 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ڕاگەیاند.
ساڵی ڕەشید، بەڕێوەبەری دەستەی شاهانەی شاری مەککە و شوێنە پیرۆزەکانی سعودیە، لە تویتەر ڕایگەیاند،” لەماوەی 10 ڕۆژی یەکەمی مانگی ڕەمەزان، زیاتر لە حەوت ملیۆن و 400 هەزار عومرەکار سەردانی ماڵی خوایان لە مەککە کردووە.
ئاماژەی بەوەکرد، عومرەکارەکان خزمەتگوزاری میوانداری و گواستنەوەی باشیان پێشکەشکراوە، کە هەموو جیهاندا بێوێنەبووە.
جەختیشیکردەوە،” ئەمە فەزڵی خودایە، پاشان فەزڵی بایەخی بێوێنەی پادشا و جێنشینی شاهانەی وڵات”.