پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە موشەکیەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا دەکات و ڕایگەیاند، بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، زیانێکی زۆر له عێراق ده‌دات.
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “سه‌رکۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به مووشه‌ک ده‌که‌ین. به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره و ده‌بێ ڕێگه‌ی لێ بگیرێت”.
وتیشی: بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، زیانێکی زۆر له عێراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات.
بەیانی ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی بەغدا لەڕێی شەش موشەکەوە کراوەتەئامانج و بەهۆیەوە زیان بەر ژمارەیەک فڕۆکە کەوت.